Sangar Hamad Azeez
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
بەغدا -AA
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
یڵدرم کە دوێنێ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە کە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکەش هەردوو سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی تورکیا و هەرێم دەکەن.