Zana Natık Kerem
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ، عەبدولـلەتیف رەشید جه‌ختيان كرده‌وه لەسەر ئەوەی کە دەبێت گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا، هەروەها داوایان کرد کە له زووترين كاتدا، ياسا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێن.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ عەبدولـلەتیف رەشید کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خراوەتە به‌ر باس، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كه ده‌بێت كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت به‌شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆيان.
هه‌روه‌ها باسی لەوەشکردووە کە دوايين پێشهاته ئه‌منى، سياسى، ئابوورييه‌كانى وڵات تاوتوێ کراوە و جه‌خت کراوەتەوە له پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقی فيدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتييان.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كراوە كه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان کردووەتەوە لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە هەردوولا داكۆكييان کردووە له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان، پێشمه‌رگه و سوپا بۆ له‌ناوبردنى تيرۆرستان و پاراستنى هاووڵاتييان.
راشیگەیاندووە کە هەردوولا گفتوگۆيان کردووە لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا و جه‌ختيان كردووەتەوە كه ده‌بێت گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زووترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان، دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات.