Hemin Hüseyin
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
هەولێر - AA
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا، کۆچی دوایی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاند.
راگەیەندراوەکە لەلایەن گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، شۆڕش حاجی بڵاوکرایەوە کە ئەمە دەقەیەتی: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمرۆ تێکۆشەری گەورە و سەرکردەی گەلەکەمان نەوشیروان مستەفا پاش ململانێیەکی زۆر لەگەل نەخۆشیدا لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمرۆ ١٩/٥/٢٠١٧ کۆچی دواییکرد".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بزووتنەوەی گۆڕان وێرای سەرەخۆشی لە کەسوکاری و خۆمان و گەلەکەمان دوپاتی دەکاتەوە کە لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتی کوردستان".