هه‌ولێر
رۆژی چوار شه‌ممه نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، عزه‌ت سابیر رایگه‌یاند "گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به كێشه و گرفته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرد له بیرمه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، جه‌خت له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت كرایه‌وه بۆ پارێزگاكان".
گوتیشی "باسمان له چه‌ند خاڵێك كرد یه‌كه‌ی ژمێریاری بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكرێته‌وه، هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی میلاكاتیان بۆ رێك بخرێت، هه‌روه‌ها یاسای ژماره‌ی سێ 2009 كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه كه‌موكوڕییان زۆره، ناكرێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له پارێزگاوه بودجه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت".
عزه‌ت سابیر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه "ئه‌و داواكاریانه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی مه‌هدی مه‌حموود بۆ ئانادۆڵو گوتی: "تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و چالاكیه‌ی نیه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رێگه‌ی پێنه‌دراوه كاروباره‌كانی خۆی به باشی راپه‌ڕێنێت".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌راورد به ئه‌نجوومه‌نه‌كانی تر له هه‌ولێر و دهۆك باشتره هه‌ست به ئازادییه‌ك ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆزگه هه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌كان ده‌ستكراوه بن به‌ته‌واوی كاری خۆیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها مه‌هدی مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له هه‌رێمی كوردستان، گله‌ی له ناوه‌ند ده‌كه‌ین كه عێراق وڵاتێكی مه‌رکه‌زییه و هه‌موو شتێك به‌ستراوه‌ته‌وه به ناوه‌نده‌وه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان شته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوه‌ندیه‌ی بۆخۆی قۆرغ كردوه، وایكردوه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان چالاك نه‌بن".
مه‌حموود گوتیشی: "داوامان كردووه هه‌یكه‌لی رێكخستنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌یكه‌لی كارگێڕی و میلاكات و ژمێریاری هه‌بێت، ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ش كه هه‌یه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌پێی یاسای ژماره سێ جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد له ئێستادا كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كورستان كۆبووینه‌ته‌وه، ئه‌وان به‌ڵێنیان پێ داین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی قسه بكه‌ن، چونكه به‌پێی یاساكه دیاری كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێ ئۆتۆمبێل و بێ شۆفێری و بێ ئیمتیاز نه‌بێت، بۆ بگه‌رێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای ژماره سێ‌دا هاتووه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵبسین.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ناوه‌ندێكی چاودێریكردنه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی پارێزگا له چوارچێوه‌ی یاسا ئیشوكاره‌كانی رێكخراوه.
ئه‌نجوومه‌ن، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به ده‌نگدان هه‌ڵده‌بژێردرێت، له هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلیمانی و دهۆك نوێنه‌ری لایه‌نه‌کانی سیاسی تێدایه.
له هه‌ولێر و دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه ده‌بات له پارێزگای سلێمانیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له 30ی نیسانی 2014 به‌ڕێوه چوو.