Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مشتومڕه‌كانی نێوان به‌غدا وهه‌ولێری له‌سه‌ر مووسڵ وه‌بیرهێنایه‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه رزگاركردنی مووسڵه له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی، له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كرد كه له‌نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه له مووسڵ له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاری كردوون.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه به‌لای ئه‌مریكاوه گرنگیی هه‌یه، كیربی گوتی: "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پاككردنه‌وه و رزگاركردنی مووسڵه له داعش. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادیدا بێت. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه دواین گوته و چۆنیه‌تی رێكخستنی هێزه‌كانی ئه‌وێ له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه بدرێت".
كیربی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه و، گوتی: "ده‌بێت ئه‌و جۆره بریارانه له‌نێوان خۆیاندا بیده‌ن. رۆڵی ئێمه پشتیوانی كردنه له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی. ئه‌وه‌یش به‌شێوه‌ی سه‌ربازیی، مه‌شق و راهێنان و راوێژكاری ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و، به‌رده‌وامده‌بین".
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ـی١١ـی٢٠١٦ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەمیانی لەکۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لەگەڵ کەسایەتی و پیاوماقوڵانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی باشیک وتارێکی پێشکەش کرد، له‌بەشێکی وتارەکەیدا بارزانی رایگه‌یاند: "ئێمە رێككەوتنێكمان لەگەڵ ئەمەریكادا هەیە، بەشێوەیەكی روونتر، لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پینتاگۆن) هەروەها لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی عیراق بەوەی ئەو هێلەی بەرگری پێشی شەڕی رزگاركردنی مووسڵ بە هیچ شێوەیەك گفتوگۆی لەسەر ناكرێت، ئەو هێلەی ئێستا ئێمە تیایداین ئامانجمان لەبارەیانەوە ئەوەیە ئاسایشی ئەوان و خەڵكی ناوچەكە پارێزراو بێت و پێشمەرگە پشتیوانیان دەكات، رێككەوتنمان هەیە لەگەڵ سوپای عیراق بەوەی پێشمەرگە دەچێتە كوێ و سوپای عیراق دەچێتە كوێ و لەكوێ لەگەڵ یەكتر دەبین و لەكوێش بە تەنیا دەبین بەڵام یەك شتتان پێ دەڵێم ئێمە جارەكا دی ناهێڵین وناهێڵین ئاوارە ببن و كەس دەست بۆ ئێوە درێژ بكات، لەوە پشتڕاست بن و هیچ تەسەورێكی هەڵەتان بۆ دروست نەبێت و ئێمە بە رێككەوتنەكان پابەندین بەڵام ئەو رێككەوتنەی كە گەرەنتی ئایندەی ئێوە بكات".