كوێت
ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام سادقی كوێتی ئه‌نجامدا هاووڵاتی سعوودیه بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت، خۆكوژه‌كه ناوی فه‌هد سوله‌یمان عه‌بدولموحسین ئهلكوبا بووه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعوودیه، به‌یانی رۆژی هه‌ینی هاتووەته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه به‌رده‌وامی هه‌یه كه 27 كه‌س تێدا كوژران، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش زانیارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی له كوێت هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام سادقی شیعه‌كان و به‌هۆیه‌وه 27 كه‌س كوژران.
گرووپی به‌ناو "ویلایه‌تی نه‌جد"ی باڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سعوودیه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت رایگه‌یاندبوو، ئه‌و شۆفێره‌ی خۆكوژه‌كه‌ی گواستووەته‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه كوێتییهی خۆكوژه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا حه‌شاردابوو ده‌ستگیركراون.