تاران
عەمید مەسعود جەزائیری، جێگری فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای تۆمەتبار كرد بە ناردنی چەك بۆ چەكدارانی داعش كە لەلایەن سوپای عێراقەوە گەمارۆ دراون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵنێری فەرمی ئێران "ئیرنا"، جەزائیری ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریكا دژ بە داعش درۆیە و ئەمریكا و هاوپەیمانان لە ناحیەی جەلەولای سەربە دیالە چەكیان داوەتە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لەلایەن سوپای عێراق و خەڵكی ناوچەكەوە گەمارۆ دراون. جەزائیر باسی لەوە كرد، كە ئەمریكا چەند رۆژێك پێش ئیستا لە ریگەی ئاسمانییەوە چەك، پێداویستی سەربازی، خۆراك و پێداویستی پزیشكی بۆ چەكدارانی داعش هەڵداوەتەخوارەوە.
ئەو فەرماندەی سوپای پاشدارانی ئێران جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە یەكەم رۆژی دروستبوونی داعشەوە تا ئیستا ئەمریكا بەردەوامە لەسەر پیدانی چەك بە داعش.