Muhammet Ali Kemal
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە- AA
- لەنامەیەکی پیرۆزبایی هەریەک لەهاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ سەبارەت بە واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لە کۆڵۆمبیا، هاتووە: ''ئێمە لەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بەهۆی ئەوەی توانیتان دوای چوار ساڵی پڕ ئاستەنگ و ناڕەحەتی لە دانوستان، بەهۆی ئیرادەتان بۆ ئاشتیی، هەلی ئەوەتان رەخساند کە سرووشتیترین مافی گەلانی کۆڵۆمبیا کە ئاشتییە، بۆیان بگەڕێتەوە''.
لە نامەیەکی پیرۆزبایی هەریەک لەهاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ سەبارەت بە واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لە کۆڵۆمبیا، هاتووە: ''ئێمە لەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بەهۆی ئەوەی توانیتان دوای چوار ساڵی پڕ ئاستەنگ و ناڕەحەتی لە دانوستان، بەهۆی ئیرادەتان بۆ ئاشتیی، هەلی ئەوەتان رەخساند کە سرووشتیترین مافی گەلانی کۆڵۆمبیا کە ئاشتییە، بۆیان بگەڕێتەوە''.
بەپێی ئەونامەیە کە لەلایەن هەدەپەوە بڵاوکراوەتەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ نامەیەکیان بۆ هەریەک لە سەرۆکی کۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس و سەرکردەی هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا ناسراو بە فارک (FARC)، تریمۆڵیۆن خیمێنێز کردووە و پیرۆزبایی واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاشتییان لێکردوون.
هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە لە نامەیەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە پێشوازییان لەو رێککەوتننامە مێژووییە کردووە کە کۆتایی بە جەنگێکی 52 ساڵە کە تێیدا زیاتر لە 220 هەزار کەس کوژراون، هێناوە.
دەمیرتاش و یوکسەکداغ باسیان لەوەکردووە ئەوان وەک هاوسەرۆکانی پارتێکی سیاسیی کە پێیوایە چارەسەری بنەڕەتی هەموو جۆرە کێشەیەک، هەرلە کیشە کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابوورییەکان، نەک تەنها لە تورکیا بەڵکو لەسەرانسەری جیهاندا، بریتییە لە دایەلۆگ و رێگەی ئاشتیخوازانە. بینینی واژووکردنی ئەم رێککەوتننامەیەش هێز دەداتە بەر ئەوان بۆ بەردەوامبوون و رایانگەیاندووە:
''گەورەترین هیوا و هۆکاری سەرەکی خەباتمان بریتییە لەوەی لەهەموو جیهاندا دایەلۆگ، سازان و رێککەوتن جێگەی جەنگ، پێکدادان و کوشتوبڕ بگرنەوە، لەپیش هەمووشیانەوە لەتورکیا کیشەی کورد لەرێگەی ئاشتییەوە چارەسەربکرێت و هەرچی زووە ئەو پێکدادانە چەکدارییەی ماوەی 32 ساڵە بەردەوامە، کۆتاییبێت. بەدڵنیاییەوە ئەو رێککەوتننامەیەی واژووتان کردووە دەبێتە هاندەری هەموو پارانەی لەسەرانسەری جیهاندا خەبات بۆ ئاشتیی و ئازادیی دەکەن و هێزیان دەداتە بەر''.
هەروەها لە نامەکەدا هاتووە: ''ئێمە لەناخی دڵمانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بەهۆی ئەوەی توانیتان دوای چوار ساڵی پڕ ئاستەنگ و ناڕەحەتی لە دانوستان، بەهۆی ئیرادەتان بۆ ئاشتیی، هەلی ئەوەتان رەخساند کە سرووشتیترین مافی گەلانی کۆڵۆمبیا کە ئاشتییە، بۆیان بگەڕێتەوە''.