Erbil Başay
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
بەرلين - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا، هایکۆ ماس، رايگەياند سەركردەى گروپە چەكدارييە نا ياساييەكەى رۆژهەڵاتى ليبيا، خەليفە حەفتەر بەڵێنى داوە پابەندى ئاگربەست ببێت.
هايكۆ ماس، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تويتەر بڵاويكردەوە كە لە شارى بنغازى چاوى بە حەفتەر كەوتووە. حەفتەر، ئامادەيى خۆى نيشانداوە بۆ سەرخستن و ئامادەبوون لە كۆنفرانسى ليبيا كە لە ١٩ى مانگ كە لە بەرلين ئەنجامدەدرێت.
ماس، نووسيويەتى: "حەفتەر بەڵێنى داوە پابەندى ئەم ئاگربەستەى ئێستا ببێت".