Hakan Burak Altunöz,Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ترابزۆن - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەمیانی بەشداری کردنی لە خوانێکدا لە شاری ترابزۆن، باسی لە گەشەسەندنی ئابووری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ دا کرد.
لەبەشێکی قسەکانیدا سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانەی هەوڵ دەدەن یاری لەسەر تورکیا بکەن، ئەوانەی چوار هەزار بارهەڵگر کەلوپەلیان نارد بۆ سووریا، ئەوانەی بنکەیان لەوێ هەیە، سەرکەوتوو نابن لەوەی بە ئەقڵیاندا دێت بیکەن. هیچ خەمتان نەبێت. لێرەوە شتێکی گرنگ دەڵێم، ئەوانەشی کە هەوڵ دەدەن ئەمریکا، تورکیا بخاتە دژایەتی خۆی، هەڵەیەکی مێژوویی دەکەن. لەم جوگرافیایەدا تەنیا میللەتێک تورکە تەنیا دەوڵەتێک تورکیایە کە نابێت بیکەیتە دژی خۆت.
سۆیڵو داوای لە هاووڵاتیان کرد کە بێخەم بن و گوتی: "هەموو کەسێک حیسابی خۆی باش دەکات، ئەوانەشی حیسابی خۆیان ناکەن، گەل لە چاناککالەش نیشانی دا، لە جەنگی رزگاریدا، لە ١٥ی تەمووزدا، هەرکەسێک لە پشتیەوە بووبێت گەل وانەی خۆی پێدان".