Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
قودس ــ AA
بە هۆی هێرشی هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەك لە مانگرتووان لە نزیك دەروازەی ئەسبات یەكێك لە دەروازەكانی مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژهەڵات، ٥٧ فەڵەستینی برینداربوون.
لە بەیاننامەیەكی كۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی (نا حكوومی) کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رەوانەکراوە ئاماژەی بەو دراوە كە تیمەكانیان توانیویانە ژمارەیەك لەو ٤٥ بریندارە چارەسەر بكەن و ١٢ی دیکەشی رەوانەی نەخۆشخانەكان كردووە.
هاوكات پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە مانگرتووانی فەڵەستینی لە نزیك باب ئەسبات گردببوونەوە و هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل بە گازی فرمێسكڕێژ و گولـلەی پلاستیكی هێرشیان كردە سەریان بە ئامانجی ئەوەی بڵاوەیان پێ بكەن.