ئورفا
بە بەشداریی جێگری سەرۆکی (BDP) گولتان کشاناک ڕێپێوانێک لەبەردەم بینای شارەوانی جەیلان پنارەوە بەرەو پارکێکی ئەو شارە دەستی پێکرد.
کشاناک لە گوتەیەکیدا بۆ جەماوەری بەشدار گوتی "دەمانەوێت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ببێتە ناوچەیەک ھەمووان بە جیاوازی بیر و نەتەوە و ئایینەوە تێیدا بە ئاشتی بژین و لە وەرگرتنی مافەکانیاندا یەکسان بن, ئەمڕۆ کوردانی ڕۆژئاوا لەو پێناوەدا خەبات دەکەن, داوا لە ھەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان دەکەم با دەست لە ناو دەست بەرەو دیموکراتییەکەی ڕاستەقینە ھەنگاو ھەڵگرین."
کشاناک لە بارەی پرۆسەی ئاشتیی تورکیاوە گوتی "تاوەکو داد و گەشەپێدان (AK PARTİ) پرۆسەی ئاشتی لە ستراتیژێکی سیاسییەوە نەگۆڕێ بۆ شێوازێکی ڕاستەقینەی بەرجەستە لە ژیانی ڕۆژانەدا, ئاڵۆزییەکان ھەر بەردەوام دەبن, ئێمەی کورد لە تورکیا داوای مافە ڕەوا و سەرەتاییەکانی خۆمان دەکەین, ھیوادارین ئەنقەرە لەم بارەیەوە بە دەم داواکارییەکانمانەوە بێ."
لە ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆدا وێنەی ئۆجالان و پۆستەر بە زمانی کوردی بەرز کرایەوە و پۆلیسیش ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتبووە بەر.