ئەنقەرە
راپرسییەکە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا ئەنجامدراوە لەلایەن (کۆمپانیای پۆڵ مارکە)وە.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە (پارتی دادو گەشەپێدان AKparti) بەسەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپێشەوەی حیزبەکانی دیکەیەو (پارتی بزاڤی نەژادپەرستMHP) دەنگەکانی پێشووی لەجێی خۆیدا ماوە، بەڵام (پارتی گەلی کۆمارییCHP) دەنگەکانی زۆر کەمیکردووە.
پارتی کوردی ئاشتی و دیموکراتی BDP بەگوێرەی ئەو راپرسییە ئاستی دەنگەکانی بەرزبووەتەوەو گەشەی کردووە.
ئەنجامەکە بەو جۆرەیە وەکو سازدەرانی راپرسییەکە رایانگەیاندووە.
پارتی دادو گەشەپێدان ٥١.٩%
پارتی ئاشتی و دیموکراتی٧.٤%
پارتی بزاڤی نەژادپەرست ١٣.٦%
پارتی گەلی کۆماریی ٢٣.٥%
بڕیاری ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لەتورکیا بەڕێوە بچێ.