Hakan Ceyhan Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند "به‌شێوەیەکی دڵنیایی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی ده‌بێته‌وه و، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
پوتین، له كۆشكی كرملین، پێشوازیكرد له باڵیۆزانی 18 وڵات كه تازه ده‌ستبه‌كاربوون.
بالیۆزی توركیا له مۆسكۆ، حوسه‌ین دیریۆز، نامه‌ی متمانه‌ی پێشكه‌ش به پوتین كرد. له‌و كاته‌دا پوتین باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له 10ی ئاداردا، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆبوونه‌وه‌ی هاریكاری ئاستی باڵایان به‌ڕێوه‌بردووه كه زۆر به‌سوود بووه و، له بواری وزه‌دا باسیان له پرۆژه گه‌وره‌كانی وه‌ك هێڵی غازی سرووشتی ته‌وژمی تورك و، وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاككویویان كردووه.
ڤلادیمیر پوتین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا و، پلانه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری سیاسیی كردووه و، گوتی: "به‌هۆی رۆڵی به‌هێزی رووسیا و توركیا له سووریا ئاگربەست له‌نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداردا هاته‌ئاراوه. رۆڵی توركیا (له‌و باره‌یه‌وه) ده‌زانین. له سایه‌ی ئه‌وه‌شدا له ئاستانا كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به سووریا ده‌ستی پێكرد. به‌شێوەیەکی دڵنیایی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی ده‌بێته‌وه و، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".