گەرمیان
فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە ئاشكرای دەكا کە پێشڕەوییەكانیان بەردەوامی هەیە و توانیویانە چەند ناوچە و گوندێك لە سنوەری ناحییەكانی قەرەتەپە و جەلەولا لە دەست چەكدارانی داعش دەربێنن.
لیوا مەردان چاوشین بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە بۆردومانكردنی بنكە و موڵگەكانی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش).
هەروەها گوتی: "ناوچەی پایزە كە شوینیكی ستراتیژییە لەگەڵ سێ بازگە و زیاتر لە 20 گوندی سنووری تبج و حەمرینمان لەدەست چەكدارانی داعش رزگاركردووە."
لیوا مەردان چاوشین ئاماژەی بەوەشکرد کە چەكدارانی داعش كشاونەتەوە بۆ ناو گەڕەكەکانی ناحییەكانی سەعدییە و جەلەولا.
ناحییەكانی جەلەولا و سەعدیە و قەرەتەپە دەكەونە سنووری پارێزگای دیالە و لە ماوەی رابردوودا بووەتە مەیدانی شەر و پێكدادانی هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش.