Barış Seçkin,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
رۆما - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، ئه‌نجێلینۆ ئەلفانۆ كۆبووه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 10یه‌مین كۆڕبه‌ندی توركی-ئیتاڵیدا له رۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌گه‌ڵ ئەلفانۆی هاوتا ئیتاڵییهكهیدا، كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له ناوه‌ندی گشتیی بانكی یونیكرێدیت كه كۆڕبهندهكهی تیادا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی نیو كاتژمێری خایاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پێشهاته‌كانی لیبیا، سووریا، لوبنان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشه‌ی كۆچبه‌ران تاوتوێ كرا.
هه‌ردوو وه‌زیر دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی ده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندی توركی-ئیتاڵیدا كرد.