مەسقەت
ھەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو و ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و دواتریش لە جنێڤ چاویان بە یەکتر کەوت، ھەر لەو دیدارەیشدا باسیان لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کرد، دوێنێش سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا لە بەغدا بوو.
بڕیارە ڕۆژی ھەینی زێباری لە تورکیا سەردانی داودئۆغڵو بکات، ھەروەھا دوای ئەوە باس لە ھاتنی داودئۆغڵو بۆ عێراق دەکرآ. وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەسقەتی پایتەختی عومان گوتی "ئەم سەردانانە لە پێناو پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک بەھۆی ھەندآ کێشەوە ئەو پەیوەندییانە سست بووبوون.