Emel Öz Gözellik,Rewa Mahmut Hasan
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
تۆکیۆ - AA
ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵی ژاپۆنی بە تۆمەی کوشتنی هاوسەرەکەی و دوو خۆشەویستی، سزای لەسێدارەدانی بەسەرد درا.
دادگای ناوچەی کۆیۆتۆ، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چیساکۆ کاکەهی تەمەن ٧٠ ساڵ دەرکرد، دوای ئەوەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠١٣ هاوسەرێک و دوو خۆشەویستی کوشتبوو و، هەوڵی کوشتنی خۆشەویستێکی تریشی دابوو.
کاکەهی لە دادگا ئاماژەی بەوەدابوو کەدوای ئەوەی مافی خۆی وەردەگرێت لە وەسێتنامەیەکەوە، دوو کوڕی بە ژەهر کوشتووە. لە رێگەی میراتەوە ناوبراو بۆتە خاوەنی ٨،٨ ملیۆن دۆلار.
بڕیارەکە رەوانەی دادگای تەمییز دەکرێتەوە بۆ تێهەڵچوونەوە.