ھەولێر
شرۆڤەکارێکی سیاسی پێیوایە گەڕانەوەی سەرکردایەتی کورد بۆ بەغدا و بەشداریکردن لە پێکھێنانەوەی حکومەتی نوێی عێراق بە فشاری نێودەوڵەتی بووە.
لهمبارهوه سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان نیعمەت عەبدوڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ لەو کاتەی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان باس لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکەن، دەبێ بەشداریی لە پێکھێنانەوەی حکومەتی نوێی عێراقیش بکەن، ئەوەش بە تەکتیکی سیاسی نازانێ.
عەبدوڵا ھەڵوێستی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستانی بهرز نرخاند بهتایبهت لەو کاتەی ئاماژە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکەن، له ههمان كاتدا بەشداریی لە پێکھێنانی حکومەتی عێراق دەکەن و پشکەکانی کورد لە بەغدا وەردەگرن و بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
نیعمەت عەبدوڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەوەی کورد دەیکا تەکتیک نییە، بەڵکو سیاسەتێکی گونجاوە و دەبێ ھەروابێ. ئەوەی کورد دەیکا دووفاقی نییە، بەڵکو لەو کاتەی باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکەین و باس لە مافی چارەی خۆنووسین دەکەین ئەوانە بە مافی خۆمانی دەزانیین، ھاوکات کە کورد بەشداریی حکومەتی عێراقیش دەکا ئەوە شتێکی پۆزەتیڤە و دەبێ کورد پێداگری لەسەر وەرگرتنی ئیستیحقاق و پۆستەکانی بکا و ئهمهش شتێكی ئاسایی یه."
سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران پێی وایە بەشداریکردنی کورد لە دەسەڵاتی عێراق مافی خۆیەتی و مانای ئەوە نییە باسکردنی ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنووسینی وەلاوه نابێ و ئیدی تەواو و گوتی: "کورد ھێشتا ئامادەنییە بۆ راگەیاندنی دەوڵەت، بۆیە دەبێ ھاوکات لەگەڵ بەشداریكردن لە حکومەتی عێراق، ئامادەسازیی زیاتر بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بكات، چونکە ئامادەکارییەکان لە باسکردنی دامەزراندنی دەوڵەت لە راگەیاندنەکان گرنگترە."
١٢ی ئەم مانگە بههۆی ئهوهی نوری مالكی سهرۆك وزیرانی كاربهڕێكهری عێراق له گوتارێكدا هێرشی كرده سهر ههرێمی كوردستان و به مۆڵگهی تیرۆرستانی ناوبرد، وەزیرانی کورد کە پێنج وەزیرن کشانەوەی خۆیان لە حکومەتی عێراق راگەیاند، ئەوەش پاش کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هێزی پێشمهرگهوه ھات کە سەرۆکی ھەرێم مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد راپرسی لەو ناوچانە ئەنجامدەدەن.
ساڵانێکە پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەند و ھەرێم ئالۆزی بهخۆیهوه دهبێنێت و لە ساڵی رابردووهوه تا ئێستا ئەو پەیوەندییانە گرژتربوونەتەوە.
شرۆڤەکاری سیاسی جەرجیس گولی زادە پێیوایە فشاری نێودەوڵەتی لەپشت گەڕانەوە و بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی عێراق و پێکھێنانەوەی ھەیە.
ئەو شرۆڤەکارە لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو ناوچانەی کە جێی ناکۆکیین و ئێستا بەشی ھەرە زۆری کۆنترۆڵکردۆتەوە، ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین، ئەوە ئومێدی ھەموو کوردێکە و سەرکردایەتیی کوردیش ھەر دەیکا."
لەگەڵ ئەوەشدا پاساو بۆ بەشداریکردنی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق دەھێنێتەوە و گوتی: "ماوهیهك لهمهوبهر کورد وەزیرەکانی کشاندەوە، پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغداش زۆر ئاڵۆزە، زۆر باس لە جیابوونەوەی کورد و دابەشکردنی عێراق دەکرێ، بۆیە فشاری نێودەوڵەتی لەسەر کورد زۆرتربووەوە کە دەبێ بەشداریی حکومەتی عێراق بکا و کار بکا ئەو دابەشکردنە لە ئێستادا نەبێ، ھەر بۆیە کورد بەشداریی حکومەت دەکاتەوە."
لەگەڵ ئەوەشدا رای وایە کورد وەکو جاران بەشداریی ناکاتەوە، بەڵکو پێدەچێ بەشداریکردنەكه مەرجدار بێ کە لەسەروویانەوە وازھێنانی مالیکییە لە پۆستەکەی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق.