Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
سیئۆل - AA
كۆریای باكوور ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكووردا ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، كانگ كیونگ-وها رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی پیۆنگیانگ به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی واشنتۆن كردووه له‌باره‌ی رێكخستنی دووه‌مین لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی تیایدا داماڵینی كۆریای باكوور له چه‌كی ئه‌تۆمی تاوتوێ ده‌كرا.
كانگ زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه كه بڕیاربوو له نیویۆرك ساز بكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ده‌تواندرێت دووباره كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مایک پۆمپیۆ و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆریای باكوور، كیم یۆنگ جۆل رێكبخرێته‌وه و ئه‌مریكا "په‌له‌ی" نییه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پالادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه له رێكه‌وتی كاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.