Abdullah Shukur
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراون، چاوشئۆغڵو لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیران لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەمیانی ئێوارەخوانێکی نێوان شاندەکان، لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، رێکس تیلەرسن کۆبووەوە.
چاوشئۆغڵو و تیلەرسن تاوتوێی قەیرانی نێوان چەند وڵاتێکی عەرەبی و وڵاتی قەتەر و پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کردەوە.
گەورەترین خەڵاتی ٢٢یەمین کۆنگری پێترۆڵی جیھان بە ناوی خەڵاتی Dewhurst پێشکەش بە تیلەرسن دەکرێت. پاشانیش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە تیلەرسن دەکات.