Sangar Hamad Azeez
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
پەکین -AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن، بانگەوازی بۆ کۆریای باکوور کرد کە هەنگاوبنێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گوتیشی: " بە دڵنیایەوە دەبێت کۆریای باکوور واز لە تاقیکردنەوەی موشەک بهێنێت".
تیلەرسن کە بەسەردانێکی فەرمی لە وڵاتی چینە. دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە شی چینگپینگ لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر کێشەکانی کۆریای باکوور
تیلەرسن ئاماژەی بەوەکرد کە وڵاتی چین هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی حکوومەتەکەی پیانگیۆنگ قایل بکات تاوەک جارێکی دیکە رێککەوتن ئەنجام بدەن و بەڵام بێ هوودە بووە و گوتیشی : " هەرچی زووە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان".
تیلەرسن جەختی لەوە کردەوە کە کۆریای باکوور دەبێت واز لە تاقیکردنەوەی ئەو موشەکانە بهێنێت کە توانای هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمیان هەیە و گوتیشی: " ئەمریکا هەرگیزکۆریای باکوور وەک هێزێکی ئەتۆمی قبوڵ ناکات".