واشنتۆن
کۆشکی سپی ھەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی ئەلقاعیدەی لە وڵاتی یەمەن بە ناوی نەسر ئەلوحایشی لە رێگەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە پشتڕاست کردەوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، نێد پرایس بەنووسراوێک رایگەیاند کە دەزگاکانی ھەواڵگری گەیشتوونە ئەنجامی ئەوەی کە سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە لە وڵاتی یەمەن بەناوی نەسر ئەلوحایشی لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە وڵاتی یەمەن کوژراون.
راشیگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە گورزێکی توندی لە ئەلقاعیدە وەشاندووە.
جێگەی باسە ئەلوحەیشی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە بەندیخانەیەکی یەمەن ھەڵاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩، بووەتە سەرکردەی ئەلقاعیدە لەو وڵاتە.