ھەولێر
کۆمسیۆنی راگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، دوێنێ لەشاری ھەولێر حەوت سەعات تاوتوێی راپۆرتەکەیانکرد. لەئاکامدا ھەموویان کۆکبوون لەسەر خاڵەکانی و گشت تێبینی و بۆچوونی ئەندامەکانی تێدا جێکرایەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، راپۆرتەکەیان بگەیەننە کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، وابڕیارە لە٢٤ ی مانگی ئەیلولی داھاتوو لەشاری ھەولێر سازبکریێ، تێیدا بەسەدان لەئەندام و بەرپرسانی پارت و لایەنە کوردییەکان و کەسانی بێ لایەنی کوردی لەھەر ھەموو بەشەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن.