میسر
سەرۆکی زۆربەی وڵاتان و کەسایەتییە سیاسییەکانی جیھان، بەتوندی رەخنەیانگرت لەو کوشتارەی دوێنێ لەمیسر ھاتە ئاراوەو سەدان کەس برینداربوون و بەھەزارانی دیکە برینداربوون.
بە گوێرەی قسەی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، لەتەواوی ئەو شارانەی توندوتیژیی تیابووە نزیکەی سێ سەد کەس کوژراون و زیاتر لەپێنج ھەزاری دیکە برینداربوون، وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند: ٤٣ ئەندامی ھێزە ئاسایشپارێزەکانیان لەتوندوتیژییەکاندا کوژراون.
.
گوتەبێژی پارتی ئازادی و داد (پارتەکەی محەمەد مورسی) مووراد بانگەوازی لە ھەموو جیھانکرد کۆشش بکەن تا بەر بەسوپای میسر بگرن وەکو ئەو گوتی " سوپای میسر خۆی حازر دەکات تا رەشەکوژیی گەورەتر ئەنجامبدات"
لەدوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان، کاردانەوەی جیھانی بەشوێندا ھات. سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیاو ئەمریکا لەڕیزی یەکەم کەسەکان بوون تێڕوانینی خۆیان راگەیاندو ناڕەزاییان دەربڕی.
ھەروەھا یەکێتی ئەوروپاو وڵاتانی ئیسلامی، سەرکۆنەی خوێنڕێژییەکانیان کرد. ھەموویان خوازیاربوون دەستھەڵگرن لەو توندوتیژییانەو رێگەچارەی گفتوگۆی ئاشتیانە بگرنەبەر.
لەلایەکی دیکە ئەمیندارو جێگری (یەکێتی زانایانی جیھانی ئیسلامی) د.یوسف قەرەزاویی و د.عەلی قەرەداخی رایانگەیاند: ئەو قەسابخانەیەی لەمیسر بینرا مەحکوم دەکەین، ئەوە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتییە.
سەرۆکی زانایانی ئایینی جیھانی(د.یوسف ئەلقەرزاوی) داوای لەخەڵکی میسر بەمەسیحی و موسڵمانەوە کرد ھەموو بڕژێنە سەر شەقامەکان لەدژی کۆمەڵکوژییەکەی گۆڕەپانەکانی (نەھزە و ڕابیعە عەدەویی).
بە سەرپەرشتی یەکێتی زانایان و کۆمەڵەی ئەھلی سوننەی تورکیا و بە ئیمزای چەندین یەکێتی زانایانی عەرەبی و ئیسلامی بەیاننامەیەک دژی قەتڵو عامەکەی میسڕ دەردەکەن .
لەو بەیاننامەیەدا کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە مەڵبەندی وەقفی ھاریکاری مرۆیی IHH خوێنرایەوە تێیدا ھاتووە کە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو عەتڵو عامە دەکەین کە دژی ھاوڵاتیانی میسڕی ئەنجامدرا لەکاتێکدا ئەوان بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە دژی کودەتا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا لە پای لەکار لابردنی سەرۆکی شەرعی میسڕ و ھەڵوەشاندنەوەی دەستوری شەرعی میسڕیخۆپیشاندانی ھێمنانەیان ئەنجامدا .
لە بە شێکی تری بەیاننامەکەدا کە ئیمزای ھەریەک لە کۆمەڵەی ئەھلی سوونەی تورکیا و یەکێـی زانایانی وسوونەی سوریاو یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھانی و یەکیتی زانایانی شام و ھەیئەی دیاسپۆرای فەڵەستینی و یەکێتی زانایانی عێراقی و یەکێتی زانایانی جەپھەی ئیسلامی ئەردەنی پێوەیە, ھاتووە کە ئێمە بە ھەموو شێوەیەک پشگیری لە مافی مەشروعی خۆپیشاندانەکانی گەلی میسڕ دەکەین و ھەروەک بانگەوازیان بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە دەبێت ھەرچی زووە ھەڵوێستی جددی بنوێنن لەبەرامبەر ئەو زوڵمەی کە ئەنجام دەدرێـت و بەجیاش باسییان لەوە کردووە کە ئەو ئاگرەی لە میسڕ ھەڵبوە ئەگەر زوو نەکوژێتەوە ئەوا پێدەچێت ووڵاتانی ڕۆژئاواش بسوتێنێـت .
ھاوکات بەجیا د. یوسف قەرزاوی و د. عەلی قەرەداغی ھەریەک لە سەرۆکان و جێگرانی سەرۆکی زانایانی موسڵمانی جیھانی ئاشکرایان کرد بەمەستی پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و بەدەستھێنانی مافی ئازادی گەلان و وەستانەوە دژی ئەوانەی کە کودەتا دەکەن بەسەر مافو ئازادیەکانی خەڵکدت لە دوو ھەفتەی داھاتوودایەکێتیەکەیان کۆنگرەیەک ئەنجام دەدات .