Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
به‌غدا - AA
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق فوئاد حوسه‌ین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
فوئاد حوسه‌ین له‌كۆنگره رۆژنامهوانییەکەدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی پارته كوردییه‌كان كاندیدێكی هاوبه‌شیان نییه گوتی، "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، ئێمه‌ش رێز له‌مه ده‌گرین. به‌ڵام وه‌ك پێویستییه‌كی دیموكراسی، هه‌ر پارته و كاندیدی خۆی هه‌یه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پشتگیریكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی رابردووه‌وه فوئاد حوسه‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ریفراندۆم مافێكی ده‌ستوورییه و گوتی، "ته‌نها گوتوومانه ده‌توانین ئه‌مه و كێشه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به‌رده‌وامه".
له‌ساڵی 2005ه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به‌رێككه‌وتن لای یه‌كێتیی نیشتمانییه، به‌ڵام ئه‌مساڵ پارته كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش رێكنه‌كه‌وتن.
پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له 2005ه‌وه دوو خول له‌سه‌ریه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی و خولی رابردووش فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق بووه.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری بۆ كاتێكی نادیار دواخست كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.