Zana Natık Kerem
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
غەززە ــ AA
ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری بەندكراوان لە گرتووخانەكانی ئیسرائیل، وەك پاڵپشتییەك لە رۆڵەكانیان، بەشدارییان لە گردبوونەوەكەیدا كرد كە لە بەردەم بارەگای خاجی سووری نێودەوڵەتی لە شاری غەززە سازیان كردبوو.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە، وێنەی بەندكراوەكانیان لە گرتووخانەكانی ئیسرائیل لە پاڵ دروشمەكان بەرز كردبوونەوە كە داوایان دەكرد، فشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەندكراوەكان ئازاد بكات.
لای خۆیەوە یەكێك لە بەشداربووانی گردبوونەوەكە بەناوی رحیاب كەنعان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ هاتوویان بۆ ئەوەی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ بەندكراوانی فەڵەستین لە گرتووخانەكانی ئیسرائیل دووپات بكەینەوە و پێیان دەڵێن كە بەردەوام دەبین لە شۆڕش و تا ئەوكاتەی ئازاد دەبن".
رحیاب كەنعان گوتیشی: "داوا لە جیهان و دامەزراوەكانی مافی مرۆڤی حكوومی و نێودەوڵەتییەكان دەكەین كە رۆڵیان هەبێت لە ئازادكردنی بەندكراوان لە گرتووخانەكانی ئیسرائیل بەتایبەتیش ئەوانەی كە نەخۆشن".
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی فەڵەستین، ئیسرائیل ٧ هەزار فەڵەستینی لە گرتووخانەكانی بەند كردووە.