Muhammed Ali Akman,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
بەیروت - AA
سوپای لوبنان رایدەگەیەنێت کە سەربازانی ئیسرائیلی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان سووکایەتی پێکردوون و بۆمبی تەمیی بۆ هەڵداون.
لە راگەیەنراوێکی سوپای ئەو وڵاتەدا هاتووە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر سنووری ئیسرائیل، سەربازانی ئەو وڵاتە چەکەکانیان روو کردۆتە سەربازانی لوبنانی و سووکایەتیان پێیان کردووە و هاوکات سێ بۆمبی تەمییان هەڵداوەتە ناو خاکی لوبنان.
لەو ناوچەیەدا سوپای لوبنان لە دۆخی بەرگریدایە و هەواڵگری لوبنانیش لە ناوچەکە بەرپرسی رەوانەکردنەوە بۆ لێکۆڵینەوە.
بەرپرسانی لوبنان ئاماژە بەوە دەکەن لەدوای ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە، بە هەماهەنگی کار دەکەن لەگەڵ هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان.
میدیای ناوخۆیی لوبنانیش لەبارەی رووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن بە هۆی هەڵدانی بۆمبی تەمیی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلیەوە، چەند سەربازێکی لوبنانی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.