Mehmet Sıddık Kaya,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
دیاربەکر- AA
ئەو یاریزانە سوورییانەی کە لە یانە جۆراوجۆرەکانی خولە جیاوازەکانی وڵاتەکەیاندا یارییان دەکرد و بە هۆی شەڕی ناوخۆوە لە سووریا هەڵاتوون و پەنایان بۆ دیاربەکر هێناوە، لەنێو خۆیاندا یانەیان درووستکردووە و ئامانجیان ئەوەیە لە ریزی سێ یانە گەورەکەی تورکیادا یاریی بکەن.
ئەو لاوە سوورییانەی کە دەیانویست لە وڵاتی خۆیان ببنە یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بەڵام بە هۆی شەڕی ناوخۆوە، نەیانتوانی ئەو ئاواتەیان بهێننە دی لە شاری دیاربەکری تورکیا یانەیەکیان دروستکرد.
یاریزانەکان یانەیەکیان کە لە ٨ هەڵبژاردە پێکهاتووە بە ناوی ''سووریا - دیجلەسپۆر'' درووستکردووە کە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی نییە و لە یاریگای تارتانی ناوەندی شارۆچکەی کایاپنار، سەرگەرمی یاریی، مەشق و راهێنانن.
گەورەترین ئارەزووی ئەو یاریزانانە کە پەرە بە تواناکانیان لە هەلومەرجێکی سنوورداردا دەدەن، بریتییە لە یارییکردن لە یانە پرۆفیشناڵە گەورەکانی تورکیا.
یەکێک لە یاریزانەکان بە ناوی مستەفا ئازاد محەمەد کە تەمەنی ٢٥ ساڵە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد کاتێک لە سووریا بووە لە خولی پلە دوودا یاریی کردووە و ئەو کاتەش کە شەڕ دەستی پێکردووە، پەنای بۆ تورکیا هێناوە.
مستەفا ئازا محەمەد خۆشحاڵی خۆی لەوە دەربڕی کە لە تورکیایە و گوتی: ''لێرە خۆشحاڵین و دەتوانین یاری تۆپی پێ بکەین. پشتیوان بە خوا لە داهاتوودا خوازیارین لە یانە گەورەکانی وەک فەنەرباخچە، گاڵاتەسارای و بەشیکتاش یاریی بکەم''.
یاریزان مەحمود هامی تەمەن ٢١ساڵ ئاماژە بەوە دەکات کە لە سووریا پێش جەنگ لە چەندین لیگی جیاوازدا یاری کردووە و لە ٥ ساڵی جەنگی سووریادا هاتوونەتە تورکیا و دەڵێت:
"ئێمە هاتینە تورکیا و دەرگایان لێکردینەوە، بەو هۆیەوە لەگەڵ ئاوارە سوورییاکانی تردا یەکمان ناسی. بە هۆی خۆشەویستیمان بۆ تۆپی پێ، لەسەر ئاستی یانەی سووریا-دیجلەسپۆر لە دیاربەکر تیپێکی تۆپیپێمان دروست کرد".
رێکخەری خوێندنگەی سەرەتایی، نامق کەمال کە تایبەتە بە خوێندکارە سوورییاکانی ناو تورکیا، محەمەد ئاراس ئاماژە بەوە دەکات بە پشتگیری مامۆستاکان یانەکەیان دروست کردووە.
ئاراس ئاماژە بەوە دەکات کە ٨ تیپیان لە گەنجانی سووریا دروست کردووە لەچوارچێوەی یانەکەدا و دەڵێت، "ئامانجمانە کە تیمێکی وا دروست بکەین کە لە ئاستی لیگی پلە یەکدابن، ئەم گەنجانە خوازیارن ببنە یاریزانی یانەکانی فەنەرباخچە و بێشکتاش و گاڵاتەسارای".