بە پێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی ئاسایشپارێزەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە لە دەوروبەری شاری بەقا لە رۆژھەڵاتی لوبنانھێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی چەکدارانی حزبوڵای لوبنان.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان پێداوە ھێرشەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، دوای یەکەمین تەقینەوە دوو تەقینەوەی دیکە لەو بارەگایەدا روویانداوە و بە ھۆی ئەو تەقینەوانەوە ژمارەیەک کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.
هێشتا ئاماری تەواوی زیانە گیانی و ماڵییەکان ئاشکرا نەکراون.