ھەولێر
دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێک لەلایەن شەش کەسەوە کاریگەرییەکی زۆری لە شاری ھەولێر و شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دروستکرد، بەجۆرێک چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی و دیمانە تایبەتکرا بەو پرسە.
ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تیمی کۆمەکی رۆژئاوا و گروپی داربەروو بە ھەماھەنگی ھەڵمەتێکی ھۆشیارکردنەوەو خۆپاراستنیان دەستپێکرد کە وانەی تایبەتی پسپۆری بۆ نزیکەی ٢٠٠ کور و کچی کەمپی کەورگوسک گوترانەوە. بڕیاریشە رۆژانی داھاتوو ئەو ھەڵمەتە لە قوشتەپە و دارەشەکرانیش بەرێوەبچێ و رێنمایی پێویست بە گەنجان بدرێ تا بتوانن بە گونجاوترین شێوە پارێزگاری لەخۆیان بکەن.