ههولێر
ئەمینداری گشتی وهزارهتی پێشمەرگەی کوردستان جەبار یاوەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لهبارهی دهنگۆی مهشقدانی هێزهكانی پێشمهرگه لهلایهن سوپای توركیاوه گوتی: "باسکردنی ئەم پرسە دوورە لەراستی، شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە داوایان لە حکوومەتی تورکیا نەکردووە مەشق بە پێشمەرگەکانی کوردستان بكەن و ئەو داوایە بەهیچ شێوەیەک نەکراوە."
لە چەند میدیایەکی تورکیا لەسەر زاری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە وا بڵاوکرایەوە، گوایە لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان، بارزانی داوای لە ئەردۆغان کردووە، لەلایەن سوپای تورکیاوە، مەشقی سەربازی بەهێزەکانی پێشمەرگە بكرێ، ئەردۆغانیش لاری نەبووە و رایگەیاندووە کە ئەم داوایە پێویستە خوێندنەوەی بۆ بکرێ.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكردبوو کە سەردانەکەیان بۆ تورکیا تەنها بۆ راوێژکردن و راگۆرینەوە لەسەر پێشهاتەکانی عێراق و ناوچە کێشە لەسەرکان بووە و شاندی هەرێم لەو سەردانەدا تەنها مەبەستی بووە خوێندنەوەی تورکیا بەرامبەر بە هاتنی داعش و ناوچەکە و رەوشی سیاسی عێراق بزانێواتە سەردانەکە تەنها راوێژکاری بووە.