Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە فڕۆکەی تایبەتی "TC ANA" سەردانی عێراق دەکات.
سەرۆکوەزیران، یڵدرم لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە لەلایەن پارێزگاری ئەنقەرە ئەرجان تۆپاجا، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ئەنقەرە مەحمود کارائاسڵان بەرپرسانی دیکە بەڕێکرا.
سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم بە یاوەری وەزیری بەرگری، فکری ئشک، وەزیری پەروردە، عیسمەت یڵماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری ئابوورى، نیهات زەیبەکچی، وەزیری بازرگانى و گومرگ، بولەنت توفەکچی سەردانی عێراق دەکات.
یڵدرم و شاندی یاوەری لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری کۆدەبێتەوە. هەروەها راگەیەندراوە کە یڵدرم لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ژمارەیک حزب، ژمارەیەک سیاسەتمەداری عێراقی و نوێنەرانی تورکمانەکانی عێراق کۆببێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی یڵدرم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەریمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە.