Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
نیویۆرك - AA
ئیڤانكا تره‌مپ، راوێژكار و كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، كتێبێكی نوێی خسته‌بازاڕه‌وه كه ئامۆژگاری بۆ ژنانی ئیشكه‌ر له‌خۆ گرتووه.
كتێبه‌كه‌ی ئیڤانكا تره‌مپ ناوی "Women Who Work: Rewriting the Rules for Success" (ژنانی ئیشكه‌ر: سه‌رله‌نوێ نوسینه‌وه‌ی یاساكانی سه‌ركه‌وتن)ه و كه له‌لایه‌ن "Penguin Random House"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه له 2ی مایسه‌وه به‌سه‌ر كتێبخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا دابه‌شكراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه.
ئیڤانكا له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌و شتانه‌ی بۆ خوێنه‌ر خستووه‌ته‌ڕوو كه له باوكیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ فێربووه و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی خێزان كردووه‌ته‌وه له ژیانی كاردا و، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر میهنه.
هاوكات ئیڤانكا له كتێبه‌كه‌یدا رێگاكانی سه‌ركه‌وتنی ژنی ئیشكه‌ر به‌سه‌ر كێشه‌كانیدا و بوونی به كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو نیشان ده‌دات.
ئیڤانكا تره‌مپ، له ساڵی 2009دا كتێبێكی له‌ژێر ناوی "كارتی تره‌مپ: گه‌مه‌ی بردنه‌وه له ژیان و كاردا" بڵاوكرده‌وه.