Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمیه‌ر لیگ كه له لایه‌ن یه‌كێتیی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌راوه دابه‌شده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵ درایه محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن یه‌كێتیی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌راوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ٢٥ ساڵ له‌نێو هه‌ریه‌ك له كیڤن دی برایه‌ن، لێرۆی سه‌ین و داڤیدا سیڵڤا له مانچسته‌ر سیتی و هاری كه‌ین له تۆتنهام و ده‌یڤد دی گیا له مانچسته‌ر یونایتددا به شایه‌نی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه زانراوه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه به‌ر له‌و ته‌واوبوونی وه‌رزی ئه‌مساڵ به سێ هه‌فته بووه‌ته خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی ٣١ گۆڵ، هاوشێوه‌ی ئالان شیره‌ر، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس سوارێز یه‌کەم یاریزانی میسرییه كه ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت.
هاوكات لێرۆی سه‌ینی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، وه‌ك یاریزانی لاوی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.