Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئیستانبوڵ- AA
له یاریی رۆیشتنی نێوان لیڤه‌رپوول و رۆما له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا، یانه ئینگلیزییه‌كه له یاریگای خۆیدا به ئه‌نجامی ٥-٢ له رۆمای برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ئانفیڵد رۆودی لیڤه‌رپوول به‌ڕێوه‌چوو. له خوله‌كی ٣٦دا یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به گۆڵێكی ئه‌ستێره‌ی میسریی یانه‌كه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به پاسی رۆبه‌رتۆ فێرمینۆ، گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
له خوله‌كی ٤٥+١ی گێمی یه‌كه‌مدا له هێرشێكدا كه له لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌وه ده‌ستیپێكرا، دیسان به پاسی فێرمینۆ، سه‌ڵاح گۆڵی دووه‌می خۆی و دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد. به‌و ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتاییهات.
له خوله‌كی ٥٦دا له ئه‌نجامی تۆپێكدا كه سه‌ڵاح له لای راسته‌وه بۆ نێو هێڵی سزای ناردبوو، سادیۆ مه‌ین گۆڵی سێیه‌می لیڤه‌رپوولی پێ تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی كرده ٣-٠.
هه‌روه‌ها له خوله‌كی ٦١دا، دیسان هه‌ر له لای راسته‌وه سه‌ڵاح، تۆپه‌كه‌ی بۆ نێو هێڵی سزای لیڤه‌رپوول ره‌وانه كرد و یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌كه، فێرمینۆ گۆڵی چواره‌می لیڤه‌رپوولی پێ تۆماركرد، ٤-٠.
له ئۆڤهرێكیشدا كه جه‌یمس میله‌ر له ئه‌نجامی كۆرناڵێكدا له خوله‌كی ٦٨دا كردی، فێرمینۆ به سه‌ر توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆماربكات.
له خوله‌كی ٨١دا، راجا نینگۆڵانی یاریزانی یانه‌ی رۆما تۆپێكی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سزای لیڤه‌رپوول كرد و ئێدن چێكۆ دوای ئه‌وه‌ی كه به سنگی كۆنترۆڵی كرد گۆڵی یه‌كه‌می پێ تۆماركرد، ٥-١.
له خوله‌كی ٨٥دا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی رۆما هه‌ژماركرد و دیێگۆ پێرۆتی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی پێ تۆماركرد و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ سێ گۆڵ كه‌مكرده‌وه، ٥-٢.
هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپوول توانی یارییه‌كه به‌رێته‌وه.
یاریی گه‌ڕانه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه، دووی ئایار له یاریگای رۆما ئۆڵۆمپیاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.