Hasan Esen,Mohammed Baqi Hussein
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
مه‌درید - AA
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی سێڤیلیادا سه‌ركه‌وت و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له یاریگای مێترۆپۆڵیتانۆ به‌ڕێوه‌چوو و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا، لویس سوارێز له‌خوله‌كی 14دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
دواتر له خوله‌كی 31دا، مێسی و له خوله‌كی 40دا، لویس سوارێز گۆڵی دووه‌م و سێیه‌میان بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵی خاوێن كۆتایی هات.
له خوله‌كی 52شدا، ئه‌ندرێس ئینێستا و له خوله‌كی 69دا، فیلیپ كۆتینۆ گۆڵی چواره‌م و پێنجه‌میان بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و یارییه‌كه به 5 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی بارسێلۆنا كۆتایی هات.
به‌وپێیه بارسێلۆنا توانی 30یه‌مین جامی شای ئیسپانیا به‌رزبكاته‌وه.