Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
شکۆدرا- AA
هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە یارییەکی گرووپی I دا لەمیانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی ٢٠١٨دا، لە کیشوەری ئەورووپا، بووە میوانی هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ و یارییەکەی بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
هەڵبژاردەی تورکیا لە خولەکی ٦دا لەرێگەی گۆڵێکی ڤۆڵکان شەنەوە، تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆی هەژاند و گۆڵێک بەرامبەر بە سفر پێشکەوت.
دواتر و لە خولەکی ٢٢دا یاریزانی کۆسۆڤۆ، رەحمانی، گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە ١-١.
بەڵام دوای ٩ خولەک جەنگی ئوندەری یاریزانی تورک، بە گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی کردە ٢-١.
لە خولەکی ٦١یشدا بوراک یڵماز جیاوازیی گۆڵەکانی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە، دوای ئەوەی بە پاسێکی ئۆغوزهان ئۆزیاقوب تۆپێکی ئاراستەکرا و ئەویش لەبەرامبەر بە شووتێک ئاراستەی گۆڵی کۆسۆڤۆی کرد، سەرەڕای هەوڵی گۆڵپارێزی کۆسۆڤۆ، نورکۆڤیج، بەڵام تۆپەکە لە تۆڕەکەدا گیرسایەوە.
پاشان و لە خولەکی ٨٢دا ئۆزان توفان ئەنجامەکەی بۆ تورکیا کردە ٤-١ و هەر بەو ئەنجامەش یارییەکە لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەکەی کۆتاییهات.
لە خولەکی ٨٤دا دوای ئەوەی بێرنارد بێریشا کارتی زەردی دووەمی وەرگرت، لەلایەن داوەرەوە کارتی سووری ئاراستە کرا و کرایە دەرەوە، بەو شێوەیەش هەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ بە ١٠ یاریزانەوە یارییەکەی تەواوکرد.