Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
19 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2019
ئەنقەرە- AA
لە میرنشینی مۆناکۆ رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتە وەرزشییە جیهانییەکانی لۆرێس کە ساڵانە و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە لایەن وەقفی لۆرێس-ەوە سازدەکرێت، بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهانی وەرزش ئامادەبوون.
خەڵاتی وەرزشەوانی ساڵ لەسەر ئاستی پیاوان درایە تێنسزانی سربی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ.
ناوبراو لە هەریەک لە ساڵەکانی ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٦شدا ئەو خەڵاتەی بردبوویەوە.
پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد و جیهان، ژنە جیمناستیکزانی ئەمریکی، سایمەن بایەڵز وەک ژنە یاریزانی ساڵ بە شایەنی خەڵاتەکە زاندرا و ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧شدا هەمان خەڵاتی بردبوویەوە.
خەڵاتە بەشکراوەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
وەرزشەوانی ساڵ لەسەر ئاستی پیاوان: نۆڤاک جۆکۆڤیج (سربیا) - تێنس.
وەرزشەوانی ساڵ لەسەر ئاستی ژنان: سایمەن بایەڵز (ئەمریکا) - جیمناستیک.
هەڵبژاردەی ساڵ: هەڵبژاردەی فەڕەنسا - تۆپی پێ.
درەوشاوەترین یاریزانی ساڵ: ناۆمی ئۆساکا (ژاپۆن) - تێنس.
باشترین گەڕانەوەی ساڵ: تایگەر وودز (ئەمریکا) - گۆڵف.
وەرزشەوانی خاوەن پێداویستی ساڵ: هێنریتا فارکاسۆڤا (سلۆڤاکیا) - خلیساکانی سەر بەفر.
وەرزشەوانی ئێکستریمی ساڵ: کڵۆی کیم (ئەمریکا) - سنۆوبۆرد.
باشترین ساتی وەرزشی ساڵ: خیا بۆیو (چین) - شاخەوانی.
وەرزش لە پێناو چاکەدا: یوا (هیندستان) - تۆپی پێ.
خەڵاتی سەرکەوتنی هەڵاوێرکراو: ئێلیود کیپچۆگێ (کینیا) - یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان.
خەڵاتی رۆحی وەرزشی: لیندزی ڤۆن (ئەمریکا) - خلیسکانی سەر بەفر.
خەڵاتی سەرکەوتن بە درێژایی ژیان: ئارسن ڤینگەر (فەڕەنسا) - تۆپی پێ.