Yunus Kaymaz,Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید زینه‌دین زیدان، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا توانیی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌شت نازناو به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه، دوو هێنده‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری نازناوی به‌ده‌ستهێناوه.
زیدان كه له ساڵی 2001 بۆ 2006 به درێسی ریال مه‌دریده‌وه یاریی كردووه، به دوایین جامه‌وه كه جامی یانه‌كانی جیهان بوو بۆ ساڵی 2017 و به‌گۆڵێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بردیانه‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌كه‌یان، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هه‌شت نازناو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌كه كه ساڵی رابردوو له مانگی كانوونی دووه‌مدا وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ده‌ستبه‌كاربوو، یانه‌كه‌ی بووه یه‌كه‌م یانه دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م جامه بباته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا، زیدان توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دوو جار جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، دوو جار جامی یانه‌كانی فیفا، جامێكی لالیگا و جامێكی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌ده‌ستبهێنێت و به‌مه‌ش دوو هێنده‌ی بارسێلۆنا نازناوی ده‌ست یانه‌كه‌ی خستووه.
به‌م نازناوانه، زیدان بووه‌ته یه‌كێك له باشترین سێ راهێنه‌ری 115 ساڵی رابردووی ریال مه‌درید.
زیدان له‌و رۆژه‌ی بووه‌ته راهێنه‌ری ریال مه‌درید، 115 یاریی ئه‌نجامداوه و له هه‌ر 14 یارییه‌كدا جۆشوخرۆشی جامێكی به‌خشیوه‌ته یانه‌كه و هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی.
ئه‌م راهێنه‌ره به یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ده‌ستیپێكرد كه 9ی كانوونی دووه‌می 2016دا ئه‌نجامیدا و به 5 گۆڵی خاوێن بردنه‌وه‌ی تۆماركرد. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌كۆی 115 یاری، 84 بردنه‌وه، 21 یه‌كسانبوون و ته‌نها 10 دۆڕانی تۆمار كردووه.