Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2015
له یاری كلاسیكۆدا كه له هه‌فته‌ی 12یه‌می لالیگای ئیسپانیدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌رشه‌لۆنه 4 به 0 له ریاڵ مه‌دریدی برده‌وه.
یاریگا: سانتیاگۆ بێرنابیۆ
ناوبژیوانه‌كان: ده‌یڤد فێرناندێز بۆربالان، راول مارتینێز، دیگۆ سڤیلیا
یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید: ناڤاس، رامۆس، مارسیلۆ (له‌خوله‌كی 59دا بۆ كارڤاجال دابه‌زی)، دانیلۆ، كرووس، مۆدریچ، رۆدریگێز (له خوله‌كی 55دا بۆ ئیسكۆ دابه‌زی)، بالێ، رۆناڵدۆ، به‌نزیما.
یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه: براڤۆ، پیكێ، ئه‌لبا، ئهڵڤێس، ماسكێرانۆ (له خوله‌كی 27دا بۆ ماثیۆ دابه‌زی)، بهسكێتس، رۆبێرتۆ، رادیتیچ (له خوله‌كی 56دا بۆ مێسی دابه‌زی)، ئینێستا (له خوله‌كی 77دا بۆ الحهدادی دابه‌زی)، سوارێز و نیمار.
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه: سوارێز له خوله‌كی 11 و 74دا دوو گۆڵی تۆمار كرد، نیمار له خوله‌كی 39دا گۆڵێك، ئینێستا له خوله‌كی 53دا گۆڵێكی تۆمار كرد.
كارتی سوور: ئیسكۆ یاریزانی ریاڵ مه‌درید له خوله‌كی 84دا كارتی سووری وه‌رگرت.
كارتی زه‌رد(به‌رشه‌لۆنه): خوله‌كی 30 ئهڵڤێس، خوله‌كی 91 بهسكێتس.
كارتی زه‌رد(ریاڵ مه‌درید): خوله‌كی 51 رامۆس، خوله‌كی 83 كارڤاجال.
به‌رشه‌لۆنه به‌م سه‌ركه‌وتنه خاڵه‌كانی گه‌یانده 30 خاڵ و گرەنتی پێشه‌نگی له هه‌فته‌ی 12یه‌می لالیگادا ده‌ستبه‌ر كرد. ریاڵ مه‌دریدیش به 24 خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه.
له‌كاتی یارییه‌كه و دوای یارییه‌كه‌دا هانده‌رانی ریاڵ مدرید راهێنه‌ری یانه‌كه رافایل بێنێتیزیان به دۆڕاندنه‌كه تۆمه‌تبار كرد و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان لێ كرد.
هانده‌ران له‌كۆتایی یارییه‌كه‌دا ده‌سته‌سڕی سپییان به‌رز كرده‌وه.
- مێسی گه‌ڕایه‌وه بۆ یاریگاكان
یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ته‌مه‌ن 26 ساڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له مانگی ئه‌یلوولدا له یارییه‌كیان به‌رانبه‌ر لاس پاڵماسدا تووشی پێكان هات و دوای نزیكه‌ی دوو مانگ بۆ جاری یه‌كه‌م درێسه‌كه‌ی له‌به‌ر كرده‌وه.
راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه مێسی له نێو یاریزانه یه‌ده‌گه‌كاندا دانیشاند و له خوله‌كی 56دا كه ئه‌نجامه‌كه 3 به 0 له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه‌دا بوو، به‌شداری به مێسی كرد و له جێی راكیتیچ چووه نێو یاریگا.