Mohammed Baqi Hussein
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌فته‌ی 24همی لا لیگادا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 2 به 1 له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه خاوه‌نی 45 خاڵه له هه‌فته‌ی 24همدا، میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد.
یاریزانی تورك، ئاردا توران به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشووی، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری بكات.
به‌رشه‌لۆنه له خوله‌كی 64همدا له رێگه‌ی رافیناوه گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد و له خوله‌كی 70دا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرده‌وه.
لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 86دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆمار كرد و ژماره‌ی بردنه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گه‌یانده 17 یاری.