Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
بۆ شەشەم جار لە مێژووی سوپەری ئەورووپادا دوو یانەی هەمان وڵات رووبەرووی یەک دەبنەوە .
لە ساڵی ١٩٩٠دا یانەی میلان و سامپەدۆریا، لە ساڵی ١٩٩٣ دا یانەی پارما و میلان لە ئیتالیا، لە ساڵی ٢٠٠٦ یانەی ئیشبیلیا و بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠١٤ یانەی ریال مەدرید و ئیشبیلیا و پارساڵێش دیسانەوە بەرشەلۆنە و ئیشبلیا لە ئیسپانیا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە.
ئەمسالیش بە هەمان شێوە یانەی ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئەورووپادا رووبەڕووی ئیشبیلیا دەبێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٢گۆڵی بی بەرامبەر لە یانەی ئیشبیلیای بردەوە و توانی جامەکە بەرز کاتەوە، بۆ ئەمسالێش هاوڕێیانی زیدان هەوڵدەدەن هەمان دەستکەوت دووبارە بکەنەوە.
سبەی کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای لێرکەنداڵ لە شاری تروندهایم لە نەرویج هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئیشبیلیا لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەردوو یانە چاویان لە بەرزکردنەوەی جامەکەیە بەتایبەتی زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بە بەدەست هێنانی ئەو جامە ژمارەی جامەکانی لەگەڵ یانە شاهانەکە زیاتر بکات.
چاوەڕوان دەکرێت لەم یارییەدا ریال مەدرید بێبەش لە تواناکانی هەریەک لە کرستیانۆ رۆنالدۆ ، کەریم بنزیما و کلیبەر پیپی بەرگریکار.