Sangar Hamad Azeez
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
لە دواین یاری قۆناغی هەشتی یۆرۆ٢٠١٦دا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا گۆڵبارانی هەڵبژاردەی ئایسلەندای کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای ستاد دو فرانس لە شاری سان دونێ، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئاسیلاند بوویەوە.
لە رووبەڕووبوونەوەکەدا هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان توانی بە ٥-٢ لە ئایسلەندییەکان بباتەوە.
گۆڵەکانی فەڕەنسا لە خولەکەکانی ١٢،٢٠، ٤٣،٤٥ و ٥٩ لەلایەن یاریزانان ئۆلیڤەر گیرۆد (دوو گۆڵ) و پۆلپۆگبا، پایێت و ئەنتوان گریزمان (یەک گۆڵ) تۆمارکران.
دوو گۆڵەکەی ئایسلەنداش لەلایەن یاریزانان سیگۆردسن و بێرناردسۆنەوە لە خولەکەکانی ٥٦ و ٨٤ تۆمارکران.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا رۆژی پێنچشەممەی داهاتوو لە یاریگەی ڤێلۆدرۆم لە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە.