Hemın Othman Mohammed
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
280 كارمه‌ندی گرێبه‌ستی ده‌زگای دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك، كه ماوه‌ی هه‌شت مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له ناوچه‌ی تسعینی ناوه‌ندی شاره‌كه خۆپیشاندانیان سازكرد و داوایانكرد هه‌رچی زووه مووچه‌كانیان بدرێتێ.
رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه، وریا ئیسماعیل، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ماوه‌ی هه‌شت مانگه مووچه‌كانمان نه‌دراوه. ئێمه نزیكه‌ی 300 كارمه‌ندی گرێبه‌ستین. تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه له‌باره‌ی پێنه‌دانی مووچهكانمانهوه. چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵێنمان پێدرا، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر. سه‌دان كارمه‌ند بژێوی خێزانه‌كه‌یان له‌سه‌ر مووچه‌كانیانه، پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌رچی زووه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بێته ده‌نگ".
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی عومه‌ر سه‌باح، باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر له كورترین ماوه‌دا مووچه‌كانیان پێ نه‌ده‌ن ئه‌وا ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن و گوتی: "له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا سێ جار خۆپیشاندانمان سازكرد. پێش چه‌ند مانگێك چاومان به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌وت و به‌ڵێنی پێداین كه له كورترین ماوه‌دا مووچه‌كانمان بدرێتێ، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕؤ له كه‌ركووك كاره‌بایه‌كی رێکوپێك هه‌بێت ئه‌وا له سایه‌ی كاری كارمه‌ندان و خاوه‌ندارێتی ئه‌وانه‌وه‌یه بۆ ده‌زگاكه‌یان. ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ین و پاشان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ین".