Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی جەزائیر، ریاز مەحرێز بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا هەڵبژێردرا.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا لە مەراسیمێکدا لە ئابوجای پایتەختی نێجیریا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی کیشوەرەکەی بەخشیە ریاز مەحرێزی یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر.
مەحرێز بە کۆکردنەوەی ٣٦١ دەنگ و بە جیاوازی ٤٨ دەنگ، توانی بەسەر یاریزانی هەڵبژاردەی گابۆنی و یانەی بروسیا دۆرتمۆند پیێر ئۆبامیانگ سەرکەوێت و بۆ یەکەمجار لە مێژووی پیشەگەری خۆی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت.
ریاز مەحرێز پارساڵ لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی وێڕای بوونی یانەکانی ئەرسناڵ و چێڵسی و مانچستەر یونایتد توانی جامی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت