Mazın Asad
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئەلباب - AA
ھێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد سەدا ٤٠ی ناوەندی شارۆچکەی ئەلباب-یان لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کرد. ھاوکات بە پێشڕەوییەکانی سوپای سووریای ئازاد لە باشووری شارۆچکەکە، رێگری لە ھاتنی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەلباب، سوپای تورکیا و ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لە رۆژئاوا و باشووری ناوەندی شارۆچکەکە لە پێشڕەوی دان.
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە رۆژئاواوە بۆ ناوەندی شارۆچکەکە چوون و لە ئێستادا مزگەوتی زەمزەم، ناوەندی وەرزشی، باڵەخانەی پارتی بەعس، نەخۆشخانەی حیکمە و ناوچەکانی بازار و کۆگاکانیان لە گەڕەکی زەمزەمی باشووری رۆژھەڵاتی ئەلباب کۆنترۆڵ کردووە.
ھەفتەی رابردووش سوپای سووریای ئازاد بەرزییەکانی حەکیم شێخ عەقیل و ھەندێک لە بەرزاییەکانی دیکەیان لە دووری کیلۆمەترێک و نیو لە ناوەندی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ کردبوو.
سوپای سووریای ئازاد لە بەری باشوورەوەش ناوەندی لاوان، ناوچەکانی نانەواخانەی گەورە و سایلۆ و پیشەسازی پارچەکانی ئۆتۆمبێلی کۆنترۆڵ کردوە و بەرەو چواریانی ناوچەی تەدیف گەیشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەر رێگەی ئەلباب و حەلەب، لە ئێستادا باکوور، رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی ناوەندی ئەلباب بەشێوەیەکی راستەوخۆ گەمارۆ دراوە و نزیکەی ٤٠ی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ کراوە.
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلباب لە پێشڕەویدانە و لە پێناو شکاندنی بەرھەڵستکاری تیرۆریستان، دەوروبەری ئەلبابیان بە تەواوی گەمارۆ داوە. ھاوکات رێگری لە گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیلی شارۆچکەکە دەکرێت.
رێگەی ئەلباب لەسەر رژێم داخرا
لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی چواریانی تەدیف لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە، رێگری لە تێپەڕبوونی ھێزەکانی رژێم بۆ ئەلباب کرا.
بە ھێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە باشووری ئەلباب، ھێزەکانی رژێم لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ توانیان پێشڕەوی لە شارۆچکەکە بکەن. ئامانجی سەرەکی ھێزەکانی رژێم لە ئەلباب، کۆنترۆڵکردنی شارەدێی تەدیفە.
ھێزەکانی رژێم کە لە باشووری شارەدێی تەدیف، ھێشتا نەیانتوانیوە بۆ ناوەندی ئەو شارەدێیەکە بچن. ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندبوو کە ھێزەکانی رژێم شارەدێیەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
-لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ھەزار و ٩٢٧ کلیۆمەتر لە تیرۆریستان پاککرایەوە
ھێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد تاکو پێشڕەوییان بە رووبەڕی ٣٥.١ کلیۆمەتر لە سنووری تورکیاوە بۆ ناوەوەی سووریا کردووە. لە ٢٤ی ئابی ساڵی رابردووەوە تاکو ئێستاش ھەزار و ٩٢٧ کیلۆمەتر لە چەکدرانی داعش و پەکەکە/پەیەدە پاککراوەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای تورکیا، لە ١٧٤مین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراندا ٥١ باڵەخانەیەکی داعش کە وەک حەشارگە بەکاردەھێنران، خاپور کرا.
داعش لە گشت لایەکەوە لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلباب گەمارۆ دراوە و لەگەڵ کشانەوەی لەوێدا، رێڕەوێک ھەیە بۆ ئەوەی بۆ چۆڵاییەکانی رۆژھەڵاتی حەلەب لە نزیک رەققە بکشێتەوە