Sangar Hamad Azeez
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپی تۆپى پێى ئافره‌تانى ئه‌ڵمانیا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوێد بە ئەنجامی ٢-١ بووه پاڵه‌وانى ركابه‌رییه‌كانى تۆپى پێى ئافره‌تان له ئۆڵیمپیادى ریۆ.
شەوی رابردوو، لە یاری کۆتایی تۆپی پێ لەسەر ئاستی ئافرەتان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانی و سوێد لە له نێو یاریگاى ماراكانا له وڵاتى به‌رازیل رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یارییەکەش بە سوودی کچانی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات و بەم شیوەس ئەڵمانیا بووە خاوەنی میدلیای زێر.
هه‌ڵبژارده‌ى ئافره‌تانى كه‌نه‌داش به بردنه‌وه‌یان له به‌رازیل بە ئەنجامی ٢-١ توانیان ببنه خاوه‌نى میدالیاى برۆنز.