Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
رۆما - AA
شەوی رابردوو لە یارییەکی دۆستانەدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
یارییەکە کە لە یاریگای سانسیرۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، تیایدا هەردوو هەڵبژاردەکە بە پێکهاتەیەکی لاو یارییان کرد.
لە یارییەکەشدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلی ئاسانیان لەدەست دا و تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان هیچ کام لە هەردوو هەڵبژاردەکە تۆڕی بەرامبەرەکەیان نەهەژاند و یارییەکە بەبێ گۆڵ مایەوە.
لەو یارییەدا یواکیم لۆڤی راهێنەری ئەڵمانیا پشووی بە هەریەک لە یاریزانان مەسعوود ئۆزیل، تۆنی کروس، هۆمێلس، مانوێل نۆیەر و چەند یاریزانێکی دیکە دا.