Dr. Tuba Yıldız
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ- AA - توبا یڵدز
له‌و راپۆرته‌ی كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا، بانكی جیهانیی له‌باره‌ی لوبنان ئاماده‌ی كردبوو، باس لهوهكرابووه كه وڵاته‌كه له‌ئێستادا به‌ره‌وڕووی سه‌ختترین قه‌یرانی ئابووریی بووه‌ته‌وه كه له ساڵی ١٨٥٠ه‌وه تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووه. كاتێك كه له رووی مێژووییه‌وه ته‌ماشای لوبنان ده‌كرێت، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رنجڕاكێشه له ئاماژه‌كردن بۆ خاڵی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانی ساڵی ١٨٥٠. له ساڵی ١٨٤١دا له‌سه‌ر خاكی لوبنان پێكدادانی ناوخۆیی گه‌وره روویداوه و ئه‌مه زه‌مینه‌ی بۆ له‌دایكبوونی پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی جیاواز خۆشكردووه و ناوچه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا، بووه خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی كارگێڕیی جووت مه‌زهه‌بی كریستیان-درووز. به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی هێزه خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كان قه‌یرانه ئابووریی، سیاسیی و كولتوورییه‌كان به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له لوبنانی مۆدێرنیشدا، رۆژ له‌دوای رۆژ زیادیان كرد و به‌رده‌وام بوون.
له‌و قۆناغه‌شدا كه ئێستا تیایداین، چ به‌هۆی فشه‌ڵیی سیاسیی و چ به‌هۆی ئه‌و ئابوورییه‌ی كه ناتوانرێت راست بكرێته‌وه، لوبنان كه‌وتووه‌ته نێو تونێلێكی تاریكه‌وه. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی بانكی جیهانیی، كۆی گشتیی به‌رهه‌می خۆماڵی له ساڵی ٢٠٢٠دا له لوبنان به‌راورد به ساڵی ٢٠١٨، له‌سه‌دا ١٨ كه‌میكردووه و له ٥٥ ملیاره‌وه بووه‌ته ٣٣ ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش وایكردووه لیره‌ی لوبنانی له ساڵی رابردوودا له‌سه‌دا ٨٥ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستبدات.
- تێروانینی کۆمەڵایەتی بۆ قەیرانە ئابوورییەکەى لوبنان
دیاریترین ھۆکارەکانی رووخانی ئابووریی ئەم دواییانەی لوبنان، خۆی لە بچڕانی بەردەوامی کارەبا دەبینێتەوە. ناچاربوونی کۆمپانیای کارەبای لوبنان کە دابینکەری سەرەکیی کارەبایە لە وڵاتەکە بەوەی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی داوای قەرز لە بانکی ناوەندی بکات، قەیرانەکەی ئەوەندەی تر ئاڵۆزکرد. لێکدانەوەی شارەزایان لەسەر ئەوەی لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ٣٤ ملیار دۆلار بۆ ئەم کۆمپانیایە خەرج کراوە و وەکو پێویست کارەبای دابین نەکردووە، مشتومڕەکانی لەسەر گەندەڵی کە کێشەیەکی درێژخایەنی دیکەیە گەرمتر کرد.
ئەو دۆخەی کە مەرجەکانی ژیانی لە لوبنان بەم ئاستە قورسکردووە، بەشێوەیەکی نەرینی کار لەسەر ھاوکێشەی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە دەکات. لەدوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٩٠وە بۆ ئێستا ٧٠٠ ھەزار لوبنانی وڵاتەکەیان جێھێشتووە، بە تایبەتی ئەو قەیرانانەی کە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩وە دەستی پێ کرد، بووە ھۆی ئەوەی کە نزیکەی ٦٧ ھەزار لوبنانی کە بەشێکی زۆریان پزیشک، ئەندازیار و ھونەرمەند بوون وڵاتەکە جێبھێڵن. لە لوبنان کە نرخی خۆراک سەدا ٤٠٠ و نرخی جلوبەرگ سەدا ٥٠٠ بەرزبووتەوە، ژمارەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە وڵاتەکە بۆ ژیانێکی باشتر و بۆ ھەتا ھەتایی بەجێدەھێلن تادێت لە زیادبووندایە.
- ده‌ركه‌وته‌ی سیاسیی قه‌یرانی ئابووری
گومان له‌وه‌دا نییه كه بۆ زانینی هۆكاره‌كانی قه‌یرانی ئابووری له لوبنان پێویسته به دوای كێشه سیاسییه‌كاندا بگه‌ڕێین. به‌هۆی شكستهێنانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌عد حه‌ریری كه راسپێدراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون، هه‌رچه‌ند به‌هۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نه‌بیهـ بری-یه‌وه پێشكه‌وتن روویشی دابێت، حه‌ریری نه‌یتوانیووه جگه له ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ره‌وشی وڵاته‌كه‌ی نائارامه هیچ پێشكه‌وتنێك بهێنێته دی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌ریری جگه له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری رێگایه‌كی دیكه‌ی نه‌دۆزیووه‌ته‌وه. سەعد حه‌ریری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری لوبنان، میشێل عه‌ون له مانگی ئاداری رابردوودا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاكسازی ئابووری ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به دانوستان له‌گه‌ڵ سندوقه‌كه‌دا و له به‌رامبه‌ردا، سندوقه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته سه‌ره‌تا كابینه‌ی حكوومه‌ت پێك بهێندرێت، به‌رده‌وامی بدرێت به سه‌قامگیری و سیاسه‌تی شهفافییەت بگیرێته به‌ر،کە بیر له‌وه بكرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی به‌یروت و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی باش نییه، هۆكاره‌كانی خولانه‌وه له ده‌وری ئه‌م بازنه به‌تاڵه‌دا روونتر ده‌رده‌كه‌ون.
لە چوارچێوەی پێشنیازەکان بۆ دەرچوون لەو قەیرانە ئابوورییەی بەرۆکی لوبنان-ی گرتووە، سەرۆکی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵا، پێشنیازی ئەوەی کردووە کە لەڕێگەی کڕینی سووتەمەنی لە ئێران، قەیرانی کەمی سووتەمەنی لە لوبنان چارەسەر بکرێت، بەم شێوەیەش هەوڵیداوە قەیرانەکە وەک هەلێک لە بەرژەوەندی بەرەکەی خۆی بقۆزێتەوە، بەڵام بە تێڕوانینی حەسەن نەسروڵڵا، بەرپرسانی لوبنان "بوێری" دەرکردنی وەها بڕیارێکیان نییە کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران لە بەرامبەر هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
ئایا کۆبوونەوەی کاریگەرییەکانی ١٥٠ ساڵەی خراپی باری ئابووری لوبنان لەسەر ژیانی ئێستای تاکی ئەو وڵاتە، هاوشێوەی ساڵی ١٨٥٠ گۆڕانکاری سیاسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەکرێت بگوترێت کە ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر بۆ قەیرانەکە نەدۆزرێتەوە، ئەوا ئەگەری روودانی تەقینەوەیەکی جەماوەری لە لوبنان هەیە، چونکە لە دوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩ و ناڕەزاییەکانی مانگی ئاب-ی ساڵی رابردوو، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمی ئەو وڵاتەدا نەکرا و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی توڕەی خەڵک، هەربۆیە لە کاتێکدا لوبنان بووە بەژێر هاواری چیایەک لە قەرزەوە، ئەگەر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە هەڵوێستێکی جددی لە لایەنە سیاسییەکان نەبینن، ئەوا جگە لە رژانە سەر شەقامەکان چارەیەکی دیکەیان نامێنێت.
[د. توبا یڵدز- مامۆستا لە بەشی شەریعە زانکۆی ئیستانبوڵ و لێکۆڵەر لە بواری مێژووی سیاسیی لوبنان و پەیوەندی نێوان ئایین و سیاسەت و مەزهەبەکان]